AP ١٤٠٠ ڕەشەمە ٢٩ ١٩:٣٢

پەیامی نەورۆزی رێبەری شۆڕش;

ساڵی ۱٤۰۱ بە ساڵی "بەرهەم هێنان; زانست بنەما, کار خولقێنی" ناو نرا

ساڵی ۱٤۰۱ بە ساڵی "بەرهەم هێنان; زانست بنەما, کار خولقێنی" ناو نرا

رێبەری مەزنی شۆڕش ساڵی نوێی وەکوو ساڵی "بەرهەم هێنان; زانست بنەما, کار خولقێنی " ناو نا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر،رێبەری مەزنی شۆڕش لە پەیامێکدا وێڕای پیرۆزبایی ساڵی نوێ, ئەمساڵی بە ناویساڵی "بەرهەم هێنان; زانست بنەما, کار خولقێنی" ناو نا.

ئایەتوڵا خامنەیی وێڕای ئاماژە بەوەی ساڵی ۱٤۰۰ی وەکوو ساڵانی دیکە هاوڕێ لە گەڵ بەرزی و نزمی بووە, وتی: هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار لە رووداوە شیرینەکانی ئەمساڵ بوو کە خەڵک سەرەڕای تەشەنەی کۆرۆنا تێیدا بەشدارییان کرد و دەوڵەتی نوێیان هێنایە سەرکار.

ئەو وتیشی دان پێدانانی ئەمریکییەکان بە بەزینی پیلانی ئەوان دژی ئێران, وتیشی: بەرخۆدانی خەڵکی ئێران بووە هۆی سەرکەوتن و لەراستیدا میلەتی ئێران سەرکەوتن.

رێبەری مەزنی شۆڕش داکۆکی کرد: ئەم رووداوانە هەموو دروست بوونی رێگای خەڵکی ئێران دژی داگیرکەر دەسەلمێنێ.

رێبەری مەزن هەروەها وێڕای داکوکی لەسەر بەرهەم‌هێنان, وتی: بەرهەم‌هێنان کلیدی چارەسەر کردنی کێشە ئابوورییەکانە کە لەم ساڵانەی دواییدا کاریگەری باشی لە وڵات داناوە.

ئایەتوڵا خامنەیی داکۆکی کرد: ئەمساڵیش داکۆکی دەکەینە سەر ئەم بابەتە بەڵام لایەنێکی نوێی بەرهەم‌هێنان واتا بەرهەم‌هێنانی زانست بنەما و ئیش‌سازە.

ناوبراو داکۆکی کرد: هیوادارم ئەم دروشمە بچێتە بواری جێبەجێ کردنەوە و هەوڵ بدرێت بەرهەم‌هێنان لە وڵات باشتر بێت.

News ID 41363

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha